کۆکرانەوەی هەزار ڤیدیۆ لە جەنایەتەکانی باندی جۆلانی
ژێدەرە ئاگادارەکان لە سوریا باسی وەڕێخرانی کەمپەینێکی بەربڵاوییان کردووە تایبەت بە کۆکردنەوەی بەڵگەکانی جەنایەتەکانی تیرۆریستانی ژێر فەرمانی جۆلانی سەرکردەی هەتەشە.
ژێدەرە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە؛ کەمپەینێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەڕێخراوە بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکانی جەنایەتەکانی تیرۆریستانی ژێر فەرمانی ئەبوومحەممەد جۆلانی فەرماندەی هەتەشە و سەرۆکی تازەی دیمەشق لە سوریا، بۆ ئەوەی هەلی پێویست بڕەخسێ بۆ دادگەییکرانییان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. ئەم ژێدەرانە ئەوەشیان ڕاگەیاندووە کە لە ماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا، داواکارییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تۆمارکردن و پاراستنی ڤیدیۆکانی ساڵی ڕابردووی هاوپەیوەند بە جەنایەتەکانی باندی جۆلانی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریادا، لەوانە کوشت و کوشتار، ڕفاندنی شاروومەندان، لەسێدارەدان لە مەیدانەکاندا و لە پێش چاوی خەڵک، زیاتر بووە. بە هۆی ئەم کەمپەینەوە، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، زیاتر لە هەزار ڤیدیۆ کۆکراوەتەوە. جێی سەرنجە کەسانێک ئەمڕۆ لە سووریادا پۆست و پلەیان پێدراوە، کە لەم ڤیدیۆیانەدا خەریکی ئەنجامدانی جەنایەتن.