پێداگریی هەسەدە لەسەر پێویستیی پارێزرانی یەکپارچەیی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i435530-پێداگریی_هەسەدە_لەسەر_پێویستیی_پارێزرانی_یەکپارچەیی_سوریا
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک باسی ئامادەیی ئەم هێزانەی کردووە بۆ ئەوەی بچنە ڕیزی هێزەکانی وەزارەتی بەرەڤانی سوریا و بەشێک بن لە ستراتژیی بەرەڤانیی ئەم وڵاتەدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 03, 2025 13:42 Asia/Tehran
  • پێداگریی هەسەدە لەسەر پێویستیی پارێزرانی یەکپارچەیی سوریا

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک باسی ئامادەیی ئەم هێزانەی کردووە بۆ ئەوەی بچنە ڕیزی هێزەکانی وەزارەتی بەرەڤانی سوریا و بەشێک بن لە ستراتژیی بەرەڤانیی ئەم وڵاتەدا.

مەزڵووم عەبدی لە وتووێژێکدا لە کاردانەوە بە کۆبوونەوەی ئەمدواییەی گرووپە سوورییەکان، لە دیمەشق و هەڵبژاردنی جۆلانی وەکوو سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری سوریا، وتی: ئێمە لەم کۆبوونەوەیەدا نەبووین و سەبارەت بەوەش هیچ ڕاو بۆچوونێکمان نییە، ئێمە بەردەوام هەوڵ دەدەین بزانین داهاتووی سوریا چ دەبێت.

عەبدی سەبارەت بە داهاتووی سوریا پێیشیداگرت لەسەر پێویستیی یەکپارچە مانەوەی ئەم وڵاتە و ڕایگەیاند کە ڕوانگەی ئەوان ئەوەیە کە سوریا دەبێ وڵاتێکی دیموکراتیک بێت و مافەکانی هەموو چین و توێژ و هۆز و ئـەتـنـێـکـی تێدا پارێزراو بێت.

فەرماندەی هەسەدە لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: کوردی سووریا لە دووی جیابوونەوە یان پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمانی سەربەخۆ نین، دانیشتووانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا خوازیاری بەڕێوەبردنی کاروباری ناوخۆیی خۆیانن لە چوارچێوەی حکوومەتی ناوەندیدا.