گیرانی تیمی سیخوڕی تورکیا لە سوریا
شوبات 08, 2025 17:40 Asia/Tehran
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕایگەیاند کە تیمێکی سیخوڕی سەر بە دەزگەی هەواڵگریی تورکیایان لە باکووری سووریا گرتووە.
فەرهاد شامی وتەبێژی هەسەدە ڕایگەیاند: لەکاتی هێرشکردنە سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق تیمێکی سەر بە میتی تورکیا لە ناوچەکە بوون کە هەموو ئەندامانی گیران.
وتەبێژی هەسەدە وتی: "ئەندامانی ئەم تیمە ئێستا لە بەندکراون و لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڵگەکانی کردەوە و هەوڵەکانی ئەم تیمە دەخرێتە بەردەستی هەموان و خەڵکی لێ ئاگادار دەکرێتەوە.
ئەم کاربەدەستە کوردی سوریا هەروەها وتی کە کەسانی سەر بە حکومەتی تورکیا ئێستا دزەیان کردۆتە نێو زۆربەی ڕێکخراو و ناوەندە سەرەکییەکانی سوریا، و تورکیاش هەوڵێکی بەربڵاو دەدات بۆ دەستگرتن بەسەر سوریا لە بواری ئابووری، سەربازی و تەنانەت کلتووریشەوە.