گیرانی تیمی سیخوڕی تورکیا لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i435671-گیرانی_تیمی_سیخوڕی_تورکیا_لە_سوریا
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕایگەیاند کە تیمێکی سیخوڕی سەر بە دەزگەی هەواڵگریی تورکیایان لە باکووری سووریا گرتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2025 14:10 Asia/Tehran
  • گیرانی تیمی سیخوڕی تورکیا لە سوریا

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕایگەیاند کە تیمێکی سیخوڕی سەر بە دەزگەی هەواڵگریی تورکیایان لە باکووری سووریا گرتووە.

فەرهاد شامی وتەبێژی هەسەدە ڕایگەیاند: لەکاتی هێرشکردنە سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق تیمێکی سەر بە میتی تورکیا لە ناوچەکە بوون کە هەموو ئەندامانی گیران.

وتەبێژی هەسەدە وتی: "ئەندامانی ئەم تیمە ئێستا لە بەندکراون و لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڵگەکانی کردەوە و هەوڵەکانی ئەم تیمە دەخرێتە بەردەستی هەموان و خەڵکی لێ ئاگادار دەکرێتەوە.

 ئەم کاربەدەستە کوردی سوریا هەروەها وتی کە کەسانی سەر بە حکومەتی تورکیا ئێستا دزەیان کردۆتە نێو زۆربەی ڕێکخراو و ناوەندە سەرەکییەکانی سوریا، و تورکیاش هەوڵێکی بەربڵاو دەدات بۆ دەستگرتن بەسەر سوریا لە بواری ئابووری، سەربازی و تەنانەت کلتووریشەوە.