شوبات 11, 2025 18:26 Asia/Tehran
  • ٣٣ـهەمین ڕۆژی مانگرتن لە بەنداوی تشرین

مانگرتنی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە سەر بەنداوی تشرین دژ بە پەلامارەکانی سوپای تورکیا و ملیشیاکانی سەر بە ئانکارا ، ٣٣ ڕۆژە کە بەردەوامە.

مانگرتنی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە سەر بەنداوی تشرین دژ بە پەلامارەکانی سوپای تورکیا و ملیشیاکانی سەر بە ئانکارا ، ٣٣ ڕۆژە کە بەردەوامە. لە پەلامارەکانی تورکیا و میلیشیاکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین تا ئێستا ٢٤ مانگرتوو گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیشیان بریندار بوونە. سەرباری پەلامارەکانی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بە ئانکارا بۆ سەر بەنداوی تشرین، خەڵکی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم ناوچەیە هەموو ڕۆژێ بە کۆمەڵ بەرەو ئەم بەنداوە دێن. لە لایەکی دیکەوە محەممەد ئیسماعیل ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سوریا (ENKS)، جەختی کردووە لە سەر پێویستیی پاراستنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە، ئاشتی و ئارامیی کۆمەڵایەتی و بونیاتنانی داهاتوویەکی مەدەنی و فرەنەتەوەیی  لە سوریادا. ژێدەرە ئاگادارەکانیش رایانگەیاندووە کە تەقینەوەی مینێک لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حومس ئەم ناوچەیەی هەژاند و بووە هۆی کوژرانی لانیکەم چوار شاروومەندی سوری. ئەو مینانەی کە تیرۆریستان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی سوریادا چاندوویانە، تا ئێستا بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان شاروومەندی ئەم وڵاتە. 

سەرپەیڤ