حوزۆری کۆڕی ئەردۆغان لە گەڕەکەکانی دەمیشق
بیلال ئەردۆغان کۆڕی گەورەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەرووی شاندێکی پلە بەرزلە دەمیشقی پێتەختی سووریا سەردانی کرد ناوبراو هەروەها لە مزگەوتی مێژوویی ئەموی وگەڕەکی کۆنی دەمیشقیش سەردانی کرد.
ڤێدیۆی بڵاوکراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ، پیشان ئەدات کە کۆڕی ئەردۆغان هەینی خەرێکی گەشت لیدان لە گەڕەکە کۆنەکانی دەمیشق ولەمزگەوتی مێژوویی ئەموی هاوڕێ بورهان کورئۆغلو بالوێزی تورکیا وماهیرمەروان فەرمانداری دەمیشق بووە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە میدیاکانی سووریا پێشگیری ئەکەن لە سەردانێکەران ونوێژخوێنان هاوکات لەگەڵ سەردانیکردنی کۆڕی ئەردۆغان وشاندی هاوڕێ بۆ مزگەوتی ئەموی هەواڵیان دا. سەرۆک کۆماری تورکیا هاوڕێ شاندێکی پلە بەرزی ئەم وڵاتە لە گڵکۆی سەلاحەدین ئەیوبی کەلە دراوسێیەتی مزگەوتی ئەموی دایە ، سەردانی کرد.
بیلال ئەردۆغان هەروەها لە نوێژی هەینی لە مزگەوتی گەورەی بنی ئومەیە لە دەمیشقی ناوەندی پێتەختی سووریا بەشداری کرد. تائێستاکە هیچ ڕێکخراوەیەکی فەرمی لە سووریا لە بارەی مژارەبەرباسەکان یا مەبەست وئامانجەکانی ئەم سەفەرە لە پێش ڕانەگەێندراوە، بەیاننامەیەکی دەرنەکردووە.