ئادار 03, 2025 13:01 Asia/Tehran
  • وەلیدجونبەلات: ئیسرائیل دەێهەوێ لە تایفە وپەیڕەوانی ئاینەکان بۆ دابەشکرانی ناوچە کەڵک وەربگرێت

ڕێبەری دەروزیەکانی لوبنان جەختی کرد کە ڕژێمی زایۆنی بەنیازە لە تایفە ومەزهەبەکان بە قازانجی خۆی کەڵك وەربگرێت وناوچە دابەش بکات.

وەلید جونبەلات سەرکردەی دەروزیەکانی لوبنان وسەرۆکی پێشووی پارتی سوسیالیستی تەرەقی خواز، لە وتاردانێکدا هۆشداری دا کە ڕژێمی ئیسرائیل بە کەڵکی ناڕەوا وەرگرتن لە تایفە وئەتن ومەزهەبە جۆربەجۆرەکان ،لە دووی بەڕێوەبردنی گەڵاڵە دابەشکرانەکانی خۆیان لە ناوچەیە.

ناوبراو ئاماژەی دایە مێژووی خەباتە سەربەخۆخوازانەکان لە سووریا وڕایگەیاند: کەسانێک کە سووریا لە کاتی سوڵتان ئەلئەترەش یەکانگیر ویەکگرتووکرد، سەرنج نادەنە قسەکانی نتانیاهۆ.

جونبەلات هەروەها لە بڕیاری خۆی بۆ گەشت کردنی هەمدیسان بۆ دەمیشق هەواڵی دا ووتی: من هەمدیسان گەشت ئەکەم بۆ دەمیشق هەتا بەهەموو کەس بڵێم دەمیشق پێتەختی سووریایە وبۆ سەردانیکردن ودیدارلەگەڵ ئەلشرع داوای دیدارم کردووە.

شایانی باسە ، لەساڵی ١٩٢٥ سوڵتان ئەلئەترەش ڕێبەرایەتی ئینقلابێکی لە ئەستۆ دا بوو کە سەرانسەری سووریای گرتەوە وخەڵکی ئەم وڵاتە ی لە دژی پاوانخوازی وگەڵاڵە جیایی خوازیەکان هاودەنگ ویەکگرتوو کرد. ئەم خەباتانە هەتا ساڵی ١٩٤٦ وچوونە دەری تۆکمە وتەواوی پاوانخوازان لە سووریا بەردەوام بوو.

 

 

سەرپەیڤ