تورکیا لە باکووری سوریا لەسەرووبەندی شەڕ دایە
بەرپرسانی ئەمریکی بە دەربڕینی نیگەرانی لە ئەگەری پەلاماری تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی سوریا، ئاشکرایان کرد کە تورکیا لە سەرووبەندی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیدایە بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سوریا.
ڕۆژنامەی "واڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە "کەرەستەی تۆپخانەکانی تورکیا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە هێزە سەربازییەکانی لە نزیک ناوچەی کۆبانی لە باکوری سوریا جێگیرکراون و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش لە بەرامبەردا تورکیایان بە بەرپرسیار زانیوە لە شکستهێنانی ئاگربەستی هەمیشەیی لە مەنبەج و کۆبانی و ڕایانگەیاندووە کە تورکیا خو دەبوێرێ لە دەرکردنی چەکدارانی ژێر فەرماندەیی خۆی لە ناوچە کوردییەکانی سوریا ". سه ڕچاوه ئه مریکییه کان ڕایانگه یاند که کرده وه کانی تورکیا له هه فته کانی ڕابردوودا بۆ زیادکردنی هێزه کانی له سه ڕ سنووری سوریا هاوشێوه ی کرده وه کانی سوپای تورکیایه له سەرووبەندی پەلامار بۆ باکوری ڕۆژهه ڵاتی سوریا له ساڵی 2019. هەروەها "ئیلهام ئەحمەد" بەرپرسێکی کوردی سوریا ڕایگەیاند، پێدەچێت ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا ئەنجام بدرێت.