بەردەوامیی جموجۆڵی هێزی زایۆنی لە باشووری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i436474-بەردەوامیی_جموجۆڵی_هێزی_زایۆنی_لە_باشووری_سوریا
ژێدەرە سوورییەکان باسی بەردەوامبوونی جم و جۆڵی هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری سوریا دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2025 15:29 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی جموجۆڵی هێزی زایۆنی لە باشووری سوریا

ژێدەرە سوورییەکان باسی بەردەوامبوونی جم و جۆڵی هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری سوریا دەکەن.

ژێدەرە سوورییەکان ڕایانگەیاندووە ؛ داگیرکەرانی زایۆنی ئۆپەراسیۆنەکانیان هاوکات لەگەڵ دەسدرێژیی زەوینی بۆ سەر قونەیتەرە لە باشووری سوریا ئەنجام داوە و هێزێکی ئەم ڕژێمە چۆتە نێو شارۆچکەی ڕویحنییە لە دەڤەری قونەیتەرە و ڕێگای پێوەندیی لەگەڵ ناوچەی ئەلتەیحەیان داخستووە. لە لایەکی دیکەوە ژێدەرە هەواڵییەکانی سوریا باسی پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی  دەکەن بۆ سەر شاری تەرتووس لە قەراخاواکانی سوریا. لە تەقینەوەیەکیشدا لە دەروازەی چوونەناوەوەی شاری بووکەمال لە دێرەزوور سێ کەس کوژران و ٢٠ کەسیش بریندار بوون.