ئادار 07, 2025 15:26 Asia/Tehran

 ژێدەرە هەواڵییەکان باسی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان لە هەندێک ناوچەی سوریا و نوێکرانەوەی ماوەیی قەدەغەی هاتوچۆ لە تەڕتووس دەکەن.

ژێدەرە سورییەکان ڕایانگەیاندووە شەڕ و پێکدادان لە باکووری ڕۆژاوای سوریا لە نێوان گرووپە چەکدارییەکان و هێزەکانی سەر بە جۆلانی 7 کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون. بە سەرنجدان بەو ڕەوشە سەربازی و ئاسایشییەی کە ڕوویداوە، ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە شاری تەڕتووس تا کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی خۆجێی نوێ کراوەتەوە. هێزەکانی سەر بە جۆلانی لە درێژەی سیاسەتی سەرکوتکردنی عەلەوییەکان، پەلامارێکی بەربڵاویان بۆ سەر لازقیە ئەنجام دا کە بەرەوڕووی بەرەنگاربوونەوەی تووندی جەماوەری بوونەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان هێزەکانی سەر بە جۆلانی و گرووپەکانی نەیار دەستی پێکرد و دەگوترێت کە سەدان کەس لە هێزەکانی جۆلانی لەم شەڕ و پێکدادانەدا بریندار بوون. لە شاری لازەقیەشدا هێزەکانی سەر بە جۆلانی دوابەدوای پاشەکشەیان لە هەندێ ناوچەدا دەستیان دایە پەلاماردانی خەڵکی ئاسایی. 

خەڵکی ڕۆژاوای سوریا لەوانە شارەکانی لازەقیە و تەڕتووس شەوی ڕابردوو ڕاپەڕین و دژی سیاسەتەکانی حکومەتی تازەی سوریا بە سەرۆکایەتی جۆلانی خۆپیشاندانیان کرد. پێشتر ئەنجومەنی ئیسلامی عەلەوییەکانی سوریا لە بانگەوازێکدا داوای لە خەڵکی هەموو ناوچەکان کردبوو کە بێنە مەیدانەوە، خۆپیشاندان بکەن و بەرامبەر بە زوڵمی حکومەتی جۆلانی ڕاوەستن. بە سەرنجدان بە بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان لە هەندێ ناوچەی سوریادا، هاتووچۆ لە شاری تەڕتووس تا سبەی شەممە بە کاتی خۆجێیی قەدەغە ڕاگەیاندراوە و تاقیکاری زانکۆکانی تەڕتووس و لازقیەش خراوەتە کاتێکی دیکەوە.

سەرپەیڤ