دیدەوانی مافی مرۆڤی سووریا :٣١١ شارومەندی سووری عەلەوی کوژراون
دیدەوانی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کەلە تێکەڵچوونەکانی ئەم دواییەی سووریا ٣١١ شارومەندی سووریا عەلەوی بە دەس هێزە ئاسایشتیەکانی حکومەتی کاتی لەژێر چاودێری جۆلانی لە ناوچەی " ساحل " ی سووریا کوژران .
هەرلەم بوارە وێنە نێردراوەکان پێشان ئەدات کە هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا لەژێر چاودێری جولانی دوای ڕاوەدۆنان وترساندنی برێک لە شارومەندانی ئەم وڵاتە بە کەمتەرخەی تۆکمە وتەواو دەس ئەدەن کوشتنیان ، لەلایەکی تر هەواڵەکان باس لە پەلامار ودەسگیرکردنی بە کۆمەڵی عەلەویەکان وهەروەها کۆتان ولێدانی دڕندانەیان بەرلە فرۆشتنیان وەکوو کوێلە ئەکات.
خەڵکی ڕۆژئاوای سووریا لەوان شارومەندانی لازقیە وتەرتوس لە شەوی پێنجشەممە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە سیاسەتەکانی حکومەتی تازەی سووریا بە سەرۆکایەتی جۆلانی لە سەرکوت کردنی پەیرەوانی بڕیک لە دین وئایینەکان لەوان مەسیحیەکان، عەلەویەکان ودەرۆزیەکان دەستیان دایە خۆپیشاندان .