ئادار 10, 2025 12:44 Asia/Tehran
  • وردیاتی نەخشەوپیلانی

بوئازبیسموت" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشتی کینیسێت" پەرلەمانی" ی ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە لە بیروڕادەربڕینێکی سەرنج ڕاکێش وتی کە ڕژێمی زایۆنی ئیزنی دامەزرانی دەسەڵاتێکی سەربازی لە سووریا دوای ڕۆخانی نزامیی بەشارئەسەد نادات ودەمیشق دەبێ لە ژێر زاڵیەتی تۆکمە وتەواوی ئەم ڕژێمە دا بێت وتیل ئابیب لە داهاتوو دەگاتە ناو خاکی عێراق وهەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشتی کینسێت ی ڕژێمی زایۆنی هەروەها وتی کە سووریا دەبێ تۆکمە وتەواو گوێڕایەلی ئەم ڕژێمە بێت وەکوو ئەردەن وبەبێ دەسەڵاتی سەربازی چۆنکە سووریا پردی پێوەندی ئێمە بۆ ناوچەی فورات لە عێراق دێتە ئەژمار.

هەرلەم پێوەندیە دا ڕۆژنامەی هائارتس بە ئاماژەدان بە ناهێورەیەکانی ئەمدواییەی سووریا نووسیی کە ئەم وڵاتە بە سەرنج دان بەمەکە تایفەی عەلەویەکان کەوتوونەتە بەر تۆڵە سەندنەوە، لە سەروبەندی ئاڵوزیەکی تەواو دایە وهاوکاتیش ئەبومحەممەد جۆلانی سەرۆکی حکۆمەتی کاتیی سووریا لەگەڵ کێشەو ئاستەنگی زۆر لەبواری کۆنترۆڵ کردنی میلیشیاچەکدارەکان وگەڕاندنەوەی سەقام بۆ سووریا ڕووبە ڕوویە.  لەجەنگەی نیگەرانیە جیدیەکان لە بارەی دوپاتکرانەوەی سێناریوتوندوتیژانە تایفیەکان لە سەرانسەری سووریا" ئەم رٶژنامە زایۆنیە نووسی کە ئەگەر دۆخ خیرا کۆنترۆڵ نەکرێت ، ئەم کارە دەبێتە هۆی ڕوودانی ئاڵوزی وتێکچوونی فرەتری سووریا وتوڵەسەندە قوڵەکان.

 

 

سەرپەیڤ