ئادار 10, 2025 12:59 Asia/Tehran
  • پیداگری لەسەر دووری کردن لە تێکەڵچوونە ناوخۆییەکان وئاوەدانکردنەوەی سووریا لە دانیشتنەپێنج لایەنەکانی ئەمان

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی سووریا خوازیاری هەڵوەشانی بایکۆتەکان وئاوەدانکردنەوەی سووریا ودووری کردن لە تێکەڵچوونە ناوخۆییەکان لەم وڵاتە بوون.

بەپیی ئەم ڕاپۆرتە، کۆبوونەوەی پێنج لایەنەی وەزیرانی دەرەوەی ئەردەن ، سووریا ، لوبنان ، عێراق وتورکیا ڕۆژی یەکشەممە لە ئەمانی پێتەستی ئەردەن بەرێوە چوو، لەم دانیشتنەدا، بەشداربووان لەبارەی پرس ومەسەلەی هاوپێوەند لەگەڵ سووریا لە وان هەڵوەشانی بایکۆتەکان ، ئاوەدانکرنەوەی سووریا وبەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم ، وتووێژیان کرد.

ئیمن سەفدی ، وەزیری دەرەوەی ئەردەن بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە وڵاتانی دراوسێی خوازیاری هەڵوەشانی بایکۆتەکان لە دژی سووریان ، پیداگرت کەئەم وڵاتە لە هەوڵەکانی دەمیشق بۆ ئاوەدانکردنەوەی وبەربەرەکانێ لەگەڵ بێ سەقامی داکۆکی وپشتیوانی دەکات. ناوبراو هەروەها وتی کە ئەردەن بۆ هاوکاری ئابووری ووەبەرهێنان لە سووریا ئامادەیە هەتا لە ڕەوتی ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە بەشداری بکات. فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەم دانیشتنەدا جەختی کرد کە سەقامی عێراق وابەستەیە بە سەقام لە سووریا وبەربەرەکانێ لەگەڵ داعش نەتەنیا پێویستی بە هەوڵەکانی دەمیشق هەیە بەڵکو پێویستیشی بە هاوکاری ناوچەیی ونێونەتەوەیی هەیە . یوسف ڕەجی وەزیری دەرەوەی لوبنانیش بە ئاماژەدان بەمەکە سەقامی سووریا بۆ ئاسایشتی لوبنان زۆر گرینگە ، لەسەر پێویستی چارەسەرکرانی گیرەو وکێشەکانی دوو وڵات لەوان کێشرانی سنوورەکان وبەرنگاربوونەوەی قاچاخی چەک، پیداگری دەکات .

ئەسعەد شیبانیوەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سووریا وێڕای پێشوازی کردن لە داکۆکی وپشتیوانی وڵاتانی بەشداربوو لە م دانیشتنە ، بۆ هەڵوەشانی بایکۆتەکان جەختی کرد کە دەمیشق لە هەموو چین وتوێژەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە پاسەوانی دەکات وئیزنی دوپاتکرانەوەی کارەساتی ڕابردوونادات. هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیایش ئەم دانیشتنەی " مێژوویی " وەسف کرد وجەجتی کرد کە لەم کۆبوونەوەیەدا ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی گیرەوکیشەکانی ناوچەیی دەدرێتە بەرباس ولێکدانەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها وتی کە پە.کە.کە نوێنەری کوردەکان نیەو ئەم گروپە نەتەنیا کێشەیەک بۆ تورکیا، بەڵکو بۆ سووریا عێراقیش دێتە ئەژمار.

 

 

سەرپەیڤ