ئادار 12, 2025 15:00 Asia/Tehran
  • تیرۆری دیپلۆماتی پێشووی سووریا بەدەس کەسانی چەکدار

ژێدەرە هەواڵیەکان لە تیرۆر کرانی یەکێ لە دیپلۆماتەکانی پێشووی سووریا بەدەس کەسانی چەکدار هەواڵیان دا.

سەرچاوە خۆجییەکان ڕایانگەیاند کە سێ کەس لە کەسانی چەکداری نەناسراو پەلاماریان کردە سەر ماڵی نورەدین ئەللباد لە دیپلۆماتەکانی پێشووی سووریا وبراکەی لە گەڕەکی ئەلمەجبەل هەڵکەوتوو لە شاری ئەلسەنمین لە باکووری دەرعا وبەرەو ئەوان تەقەیان کرد . ئەم کەسانە دوای تیرۆری باڵوێزی پێشووی سووریا لە ماڵەکەی ناوبراو هەڵاتن .

 ئەم ژێدەرەوتیشی کەسانی کوژراو هیچ جۆرە تێکەڵچوونی تاکی یا تایفیان لەگەڵ خەڵکی ناوچە نەبووە.

ئەللباد ساڵەکانی پێشووتر لە باڵوێزخانەی سووریا لە یەمەن ، فەڕانسە، عێراق ،تورکیا ولیبیا چالاکی دەکرد ولە ساڵی ٢٠١٣ جیا بوونەوەی خۆی لە نزامی بەشار ئەسەد ڕاگەیاند. ناوبراو دواتر چووبۆ فەڕانسە وماوەیەک لەمەوبەریش گەڕایەوە سووریا .

 

 

سەرپەیڤ