ناوەندی سەربازی حکومەتی جولانی لە لازقیە، درایە بەرپەلاماری ناڕازیان
ئادار 13, 2025 10:50 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی سەربە حکومەتی سووریا، لە پەلاماری ناڕازیان بۆسەر ناوەندێک لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە هەواڵیان دا.
هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا بە گیڕانەوە لە سەرچاوەیەک لە وەزاڕەتی بەرگری جۆلانی ڕایگەیاند : گروپێک لە پاشماوەکانی " حکومەتی پێشوو" هەوڵیاندا پەلامار بکەنە سەر ناوەندێکی سەربازی لە گردوپەڕی لازقیە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا.
سانا ئیدعای کرد : هێزەکانی سوپای جۆلانی ئەم پەلامارەیان ناکارام هێشتوەو چوارکەس لە هێرشبەرانیان قۆڵبەست کردووە . هەتا ئێستاکە وردیاتی زۆرتر لە بارەی ئەم ڕووداوە بڵاو نەکراوەتەوە.