ئادار 14, 2025 18:51 Asia/Tehran
  • سەرانی هەتەشە بەڵێنەکانیان سەبارەت بە پێکهێنانی سوریایەکی یەکگرتوو لەبیرچۆتەوە

توێژینگەیەکی ئەمریکایی نووسیویەتی؛ کردەوەکانی ئەمدواییەی سەرکردەکانی گرووپی هەتەشە ئەوە دەردەخات کە ئەوان بەڵێنەکانی خۆیان سەبارەت بە بەدیهێنانی سووریایەکی یەکگرتوو و فرەڕەنگ بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکان لە حکومەت، بە تەواوەتی لەبیر بردووەتەوە.

توێژینگەی مێمێری لە ئەمریکا پاش واژۆکردنی بەیاننامەی پێشنووسی یاسای بنەڕەتی تازەی سوریا لە لایەن جۆلانییەوە لە ڕاپۆرتی کارنامەی چەند مانگی ئەمدواییەیدا، ناوبراوی دایە بەر ڕەخنە و پێیداگرت لەسەر پێویستی زیاتر بوونی داکۆکی نێودەوڵەتی لە پێکهاتە ئایینی و ئەتنییەکان بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگییەک لە سوریای تازە لەژێر دەسەڵاتی جۆلانیدا.

 لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: "شوناسی ڕاستینەی ئەم حکومەتە بە سەرکردایەتی جۆلانی ئێستا تەواو دەرکەوتووە، هەرچەند لە دەستپێکەوە ئەویان وەکوو کەسایەتییەکی سیاسی جیاواز پێناسە دەکرد، بەڵام گەڕایەوە بۆ سەر هەمان کەسایەتی پێشووی خۆی، کە نموونە زەقەکەشی کوشت و کوشتاری عەلەوییان بە دەستی هێزەکانی ئەو لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا بوو."

 لە ڕۆژی ڕابردووەوە زۆرێک لە کەمینەکان لە سوریا نەیارەتی خۆیان دەربڕیوە دژ بە بەیاننامەی پێشنووسی یاسای بنەڕەتی تازەی سوریا و وتوویانە کە جۆلانی وەکوو سەرۆکی فەرمی سوریا بە ڕەسمیەت ناناسن.

 کارناسان دەڵێن لە حکومەتی تازەی سوریادا بە سەرکردایەتی جۆلانی کوردەکان، دەرۆزییەکان، عەرەبیەکان و مەسیحییەکان مەترسییان لەسەرە. کوردەکان سەربارەی دەوری گرنگیان لە خەباتی دژ بە داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە  و بە زیاتر لە 15 هەزار قوربانی لەم ڕێگایەدا، بە شێوەی سیستماتیک لە پرۆسەی بڕیاردان لە لایەن حکوومەتی جۆلانییەوە وەلانراون.

سەرپەیڤ