هەواڵێک لەبارەی 1000 سەربازە سورییەکە نییە کە ڕادەستی ئەندامانی جۆلانی کراون
سەرچاوە ئاگادارەکان چارەنووسی نادیاری هەزار سەربازی سوریایان ڕاگەیاند کە ڕادەستی ئەندامانی ڕژێمی تیرۆریستی ئەلجۆلانی کرابوون.
سه ڕچاوه ئاگاداره کان ڕایانگه یاند که نزیکه ی دوو هه زار سه ڕبازی سووریا که له کاتی ڕووخانی ڕژێمی به شار ئه سه د هەڵاتبوون بۆ عێراق، دوای چه ند هه فته یه ک خۆبه خشانه گه ڕانه وه ناو خاکی سووریا. ئەندامانی سەر بە ڕژێمی تیرۆریستیی جۆلانی ئەو سەربازانەیان لە لایەنی عێراقییەوە وەرگرت و بەڵێنیان دا کە بە سەلامەتی بیانگەڕێننەوە بۆ ماڵەکانیان، بەڵام تا ئێستا نیوەیان نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، چارەنووسی ئەو سەربازە سوورییانە زۆر تەماوییە و وا دیارە گواستراونەتەوە بۆ ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی ڕژێمی جۆلانی. بنەماڵەی ئەو سەربازانەش لە ترسی دڕندەکاریەکانی تیرۆریستانی دەسەڵاتداری سووریا بێدەنگ بوون.