وشداری ئەمریکا بە شاروومەندانی خۆی سەبارەت بە سەفەر بۆ سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i437370-وشداری_ئەمریکا_بە_شاروومەندانی_خۆی_سەبارەت_بە_سەفەر_بۆ_سوریا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وشداری دا بە شاروومەندانی ئەم وڵاتە کە لەبەر مەترسیی تیرۆریزم و ئاڵۆزی و نائارامی سەردانی سوریا نەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2025 13:32 Asia/Tehran
  • وشداری ئەمریکا بە شاروومەندانی خۆی سەبارەت بە سەفەر بۆ سوریا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وشداری دا بە شاروومەندانی ئەم وڵاتە کە لەبەر مەترسیی تیرۆریزم و ئاڵۆزی و نائارامی سەردانی سوریا نەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هاووڵاتیانمان ئاگادار دەکەینەوە  لە زیادبوونی ئەگەری هێرشەکان لە سوریا لە جەژنی ڕەمەزاندا. 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ڕەنگە باڵوێزخانەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە گشتییەکانی سوریا لە دیمەشق ببەنە ئامانجی ئەم هێرشانە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدا لە بارودۆخی ئێستای سوریادا، وشداری داوە سەبارەت بە پڕمەترسی بوونی سەفەر بۆ ئەم وڵاتە، کە سوریا لە قۆناغی حکومەتی کاتی و گوێزرانەوەی دەسەڵاتدایە و ئێستاکە کەسانی چەکداری سەر بە گروپە تیرۆریستییە تووندڕەوەکان لە شاری دیمەشق تەراتێن دەکەن.