دەرووزییەکانی سوریا نەیاری چەککران لە لایەن ڕژێمی جۆلانییەوەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i437727-دەرووزییەکانی_سوریا_نەیاری_چەککران_لە_لایەن_ڕژێمی_جۆلانییەوەن
کەسایەتییە گرینگ و ناودارەکانی هۆزی دەرووزی لە سوریا نەیارەتییان دەربڕی بەرامبەر بەوەی چەکەکانیان ڕادەستی ڕژێمی جۆلانی بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2025 14:20 Asia/Tehran
  • دەرووزییەکانی سوریا نەیاری چەککران لە لایەن ڕژێمی جۆلانییەوەن

کەسایەتییە گرینگ و ناودارەکانی هۆزی دەرووزی لە سوریا نەیارەتییان دەربڕی بەرامبەر بەوەی چەکەکانیان ڕادەستی ڕژێمی جۆلانی بکەن.

دەرووزییەکان لە مەترسییەکانی ڕژێمی جۆلانی لەسەر ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە ئاگادارن و بە چاوی خۆ دەبینن  کە چەکدارانی سەر بە جۆلانی کۆنترۆڵی ناوچە جۆراوجۆرەکانی سوریا دەگرنە دەست و هەر ئەو چەکدارانەیش کەمینەکان بەتایبەت عەلەوییەکانیان قەتڵوعام کرد. ژێدەرە ئاگادارەکان رایانگەیاندووە کە دەرووزییەکانی سوریا گەلێک نیگەرانن لەوە  ئەو کوشتارەی دژ بە عەلەوییەکان کرا، بەرامبەر بە ئەوانیش بکرێ، هەر بۆیە تەگبیری پێویست بۆ پێشگری بە ڕووداونی ئەم جەنایەتە دەگرنە بەر و بە پارێزەوە دەجوڵێنەوە.