کوشتاری عەلەوییەکان کاریگەری زۆر خراپی لەسەر هەموو سوریا داناوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i437982-کوشتاری_عەلەوییەکان_کاریگەری_زۆر_خراپی_لەسەر_هەموو_سوریا_داناوە
ئەندامێکی سەرۆکایەتیی هاوبەشی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)، ڕەخنەی لە داڕشتی حکومەتی جۆلانی گرت و ڕایگەیاند: کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان کاریگەری زۆر خراپی لەسەر هەموو سوریا هەبووە، چونکە ئەوە پەیامێک بوو بۆ هەموو پێکهاتەکانی تری سوریا
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2025 14:39 Asia/Tehran
  • کوشتاری عەلەوییەکان کاریگەری زۆر خراپی لەسەر هەموو سوریا داناوە

ئەندامێکی سەرۆکایەتیی هاوبەشی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)، ڕەخنەی لە داڕشتی حکومەتی جۆلانی گرت و ڕایگەیاند: کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان کاریگەری زۆر خراپی لەسەر هەموو سوریا هەبووە، چونکە ئەوە پەیامێک بوو بۆ هەموو پێکهاتەکانی تری سوریا

فوزا یوسف جەختی لەوە کردەوە کە تەنیا بە گۆڕینی سیاسەتەکان و پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی ڕابردوو دەتوانێت ڕێگری لە داڕمانەکە بکات. هەروەها جەختی لە پێویستی کشانەوەی تورکیا و گروپە کانی سەر بە تورکیا  لە ناوچە داگیرکراوەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان و دامەزراندنی ئاسایش لە لایەن هێزە خۆجێیەکانەوە کرد و داوای کرد کۆتایی بە کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان بهێنرێت و ئەنجامدەرانی  دادگایی بکرێن. فوزا یوسف لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد لە تورکیا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی ناوچەکە و سەقامگیری لە سوریا.