ئیلهام ئهحمهد: کورد ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش ساڵی 2011
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند؛ "لەگەڵ تورکیا گفتوگۆو دانوستانمان هەیە و لەنێوان ئێمەو ئهواندا هەندێک هەنگاو هاوێژراوە بۆ چارەسەریی کێشەکان"، ئیلهام ئەحمەد وتیشی: "گەڕانەوە بۆ دۆخی پێش ساڵی 2011 گونجاو نییە".
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرایدهکات، بەشێک لەو نەوتەی لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دەردەهێنرێت، ڕادەستی دیمەشق دەکرێت. ئیلهام ئەحمەد لەچاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەوانیدا باسی لە رێککەوتنی پەیەدە و ئەنەکەسە کرد و جهختی کردهوه، لە ماوەیەکی نزیکدا ڕادەگەیهنرێت، هاوکات باس لە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق دەکات، بەتایبەتی دوایین ڕێککەوتنیان لەسەر بەنداوی تشرین. ئەم بهرپرسه باڵایەی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، باسی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراقیشی کرد و وتی: "لە ڕێککەوتنی لایەنە کوردییەکاندا هەم ڕۆڵی هەرێم، هەم ئەو پشتگیرییەی کردی، بە ئەرێنی و باش دەیبینین و جێگهی سوپاسە". ئیلهام ئەحمەد سهبارهت به ڕێکهوتنى بهنداوى تشرینیش ئاشکرای کرد، "ڕێککەوتنەکە ئەوەیە کە ئەم بەنداوە لە شەڕو ناکۆکییەکان دوور بخرێتەوە، لەبەرئەوەی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزارییە، خەڵک سودی لێوەردەگرێتو ژیانیان باش دەکات، ئەم بەنداوە دوور بێ لە شەڕ و بپارێزرێت و ئاگربڕیش پێکبهێنرێت.