ئاوارەبوونی ٦٧٠ هەزار کەس لە سوریا
May 11, 2025 19:13 Asia/Tehran
جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: نائارامی و شەڕ و پێکدادانی نێوان هۆز و ئایینزا جۆراوجۆرەکان بۆتە هۆی ئاوارەبوونی ٦٧٠ هەزار کەسی دیکە لە نێو خودی سوریادا.
فەرحان حەق دەڵی: لە دەسپێکی گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان لە ژانڤییەی ڕابردووە ، گەڕانەوەی نزیکەی یەک ملوێن کەس بۆ زێد و ناوچەکانی شوێنی نیشتەجێبوونیان تۆمار کراوە، هەر لەم ماوەیەدا، زیاتر لە ٦٧٠ هەزار شاروومەندی دیکە بەناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و ئاوارە بوونە. فەرحان حەق هەروەها وشداری دا لە حاند نالەباربوونی ڕەوشی مرۆیی لە سوریادا و پێیداگرت: تا ئێستا ٩٠٠ کەسی مەدەنی بوونەتە قوربانیی ئەم تووند و تیژییانە کە لەو هەژمارە، ٣٦٧ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٥٤٢ کەسیش بریندار بوونە. سێ یەکی قوربانییەکانیش منداڵن.