زاڵبوونی ڕژێمی زایۆنی بە سەر سەرچاوە ئاوییەکانی سوریا؛ مەترسییەک لە سەر ئاسایشی ناوچەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i438970-زاڵبوونی_ڕژێمی_زایۆنی_بە_سەر_سەرچاوە_ئاوییەکانی_سوریا_مەترسییەک_لە_سەر_ئاسایشی_ناوچەکە
ڕژێمی زایۆنی بە دەسگرتنە سەر نزیکەی ٨٠%ی سەرچاوە ئاوییەکانی سوریا لەوان بەنداوە گرینگەکانی وەک ئەلوەحدە و مەنتەرە، کۆنترۆڵی ستراتژیکی سەرچاوە گرینگەکانی باشووری سوریا و ڕووبارە سەرسنوورییەکان لەگەڵ ئۆردۆنی گرتۆتە دەست.
(last modified 2025-05-20T12:34:25+00:00 )
May 20, 2025 13:25 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی ڕژێمی زایۆنی بە سەر سەرچاوە ئاوییەکانی سوریا؛ مەترسییەک لە سەر ئاسایشی ناوچەکە

ڕژێمی زایۆنی بە دەسگرتنە سەر نزیکەی ٨٠%ی سەرچاوە ئاوییەکانی سوریا لەوان بەنداوە گرینگەکانی وەک ئەلوەحدە و مەنتەرە، کۆنترۆڵی ستراتژیکی سەرچاوە گرینگەکانی باشووری سوریا و ڕووبارە سەرسنوورییەکان لەگەڵ ئۆردۆنی گرتۆتە دەست.

ئەم کردەوەیە بۆتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانێکی قوڵی ئاو لە پارێزگاکانی قونەیتەرە، جەولان و دەرعا و ئەگەری زۆرە تێلاڤیڤ ئەمە بکاتە ئامرازێک بۆ وەبن گوشاری سیاسی نانی حکومەتی راگوزەری سوریا. زاڵبوونی ڕژێمی زایۆنی بە سەر سەرچاوە ئاوییەکانی سوریا دەتوانێ بنیاتنانەوەی سوریا تووشی کێشە بکات و شەڕ و کێشەی سنووریی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی تەشەنە پێبدات.