سووتاندنی بە ئەنقەستی خاکی سوریا لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i440055-سووتاندنی_بە_ئەنقەستی_خاکی_سوریا_لەلایەن_ڕژێمی_زایۆنیستییەوە
سەرچاوە میدیاییەکان سووتاندنی بە ئەنقەستی خاکەکانی سوریا لەلایەن سوپای ڕژێمی زایۆنی لە نزیک شوورەی سنووری لەگەڵ جۆلانی داگیرکراوی ئاشکرا کرد
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 12, 2025 13:15 Asia/Tehran
  • سووتاندنی بە ئەنقەستی خاکی سوریا لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە

سەرچاوە میدیاییەکان سووتاندنی بە ئەنقەستی خاکەکانی سوریا لەلایەن سوپای ڕژێمی زایۆنی لە نزیک شوورەی سنووری لەگەڵ جۆلانی داگیرکراوی ئاشکرا کرد

 سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لەوە کردووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی هەینی بە ئەنقەست ئاگرێکی گەورەی لە خاکەکانی سووریا لە پەراوێزی پارێزگای قونەیترە لە نزیک  شوورەی سنووریی لەگەڵ جۆلانی داگیرکراوی دەستپێکردووە. ئەم ئاگرە دەیان دۆنم  زەوی لە ڕۆژئاوای گوندی ئەلڕەفید لە  دەڤەری قونەیترە، لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا ی گرتەوە.  "محەمەد سەعید"، جێگری پارێزگاری قونەیترە، هەروەها لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، ڕژێمی زایۆنی زیاتر لە هەشت بنکەی سەربازی لە باکووری پارێزگای قونەیترە تا حەوزی یارموک، لە ناوچەی    ناوبر  کە لە ڕێککەوتننامەی جیابوونەوەی هێزەکان کە لە ساڵی ١٩٧٤ واژۆ کراوە،   دامەزراندووە.