شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە لە باشووری سوریا بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i440121-شەڕ_و_پێکدادانی_چەکدارانە_لە_باشووری_سوریا_بەردەوامە
لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە لە باشووری سوریا، فەرماندەی یەکەی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای سوەیدا ڕایگەیاند یاسای قەدەغەی هاتووچۆیان لە شاری سوەیدای ناوەندی ئەم پارێزگایە ڕاگەیاندووە.
(last modified 2025-07-15T11:54:30+00:00 )
ته‌مووز 15, 2025 14:20 Asia/Tehran
  • شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە لە باشووری سوریا بەردەوامە

لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە لە باشووری سوریا، فەرماندەی یەکەی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای سوەیدا ڕایگەیاند یاسای قەدەغەی هاتووچۆیان لە شاری سوەیدای ناوەندی ئەم پارێزگایە ڕاگەیاندووە.

فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای سوەیدا لە باشووری سوریا ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانییەوە بە کاتی دیمەشق تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر قەدەغەی هاتووچۆ لە شاری سوەیدا ڕاگەیەندراوە. وەزارەتى ناوخۆ هەروەها ڕایگەیاندووە، لەهەمان کاتدا کە قەدەغەى هاتووچۆ ڕاگەیەندراوە، هێزەکانى سەر بە وەزارەتى ناوخۆ و وەزارەتى بەرگرى دەستیان کردووە بە هاتنە ناو شارەکەوە. هەروەها سەرچاوە هەواڵییەکان باسی هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دەوروبەری شاری "ئەزرەع"ـیان کردووە لە دەڤەری دەرعا. لە هێرشەکەدا شوێنی مانەوەی هێزەکانی لیوای ١٢ی سوپای سوریا لە نزیک ئەزرەع کراوەتە ئامانج.