توند بوونەوەی تێکهەڵچوونەکان و زیاد بوونی کوژراوان لە سوەیدا
چاودێری مافی مڕۆڤی سوریا باسی کوژرانی 28 هاوڵاتی دیکەی سڤیلی کرد لە شاری دەروزی نشینی سویدا و ڕایگەیاند، 12 ژن لەنێو کوژراوان دان، بەمەش ژمارەی کوژراوان لەو شارە گەیشتە 429 کەس
چاودێری مافی مروڤی سوریا ناسنامەی 28 هاوڵاتی دیکەی مەدەنی ئاشکراکرد کە لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی جۆلانی لە سویدا کۆمەڵکوژ کراون و ڕایگەیاند، 12 ژن لەنێو کوژراوەکاندان.چاودێری مافی مروڤی سووریا ڕایگەیاند، ناسنامەی 28 هاوڵاتی دیکەی مەدەنی تۆمارکراون کە 12یان ژنن، کە لەلایەن ئەندامانی وەزارەتەکانی بەرگری و حکومەتی کاتی جۆلانی کوژراون. بەم شێوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی سه ره رویا نه لەم شارە لەلایەن گروپەکانی سەر بە هەتەشە کوژراون بۆ ٤٢٩ کەس زیادی کردووە (٣٨ ژن و ١٤ منداڵ)، هەروەها بە گشتی ١٦٥٣ کەس لە سویدا کوژراون، ١٦٦ مەدەنی کە ٢١ منداڵ و ٥٦ ژن و ٢ ڕۆژنامەنووسیان تێدایە.