ئاب 15, 2025 20:07 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ژوماری شەهیدانی غەزە

وەزارەتی تەندروستی غەزە ئەمڕۆ هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیک باسی بەرز بوونەوەی ژوماری شەهیدانی شەڕی دڕندەکارانە و جینوسایدی ڕژێمی زایونی کرد بۆ 61 هەزار و 827 کەس .

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە بە پێی ئاماری ڕوژانەی خۆی ڕایگەیاند کە ژوماری شەهیدانی شەڕ و گەماروی ڕژێمی داگیرکەری زایونی   دژی کەرتی غەزە لە حەوتی  ئوکتوبری 2023 تا ئێستا گەیشتووەتە 61 هەزار و  827 کەس و 155 هەزار و 275 کەسیش بریندار بوون .ئەو وەزارەتخانەیە  هەروەها  ڕایگەیاند  لە  24 کاتژمێری  ڕابردوودا 51  شەهید  و 369  بریندار گوازراونەتەوە بۆ  نەخوشخانەکانی غەزە  لە حاڵێکدا کە   هەروا ژومارێک لە   قوربانیان   لە ژێر داروپەردووەکان و شەقامەکاندا ماونەتەوە و تیمەکانی فریاگوزاری ناتوانن یارمەتیان بدەن  .   بە پێی  ڕاپوڕتەکانی وەزارەتی   تەندروستی  فەلەستین  لە غەزە  لە 18 مارسی 2025 وە تا ئێستا  ئاماری  شەهیدانی   جەنایەتەکانی  دوژمنی  زایونی  گەیشتووەتە دە هەزار و 300 شەهید و 43 هەزار  فەلەستینی   لە کەرتی غەزەش بێ سەرو شوێن بوونە و لە ژێر داروپەردوودان

سەرپەیڤ