ئاب 13, 2025 13:54 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی بەبێ وەستانی کەرەسە و ئامێری سەربازی ئەمریکا بۆ حەسە کە

لە درێژەی ڕەوتی بەهێزکرانی پێگە ئەمریکیەکان لە باکوور و ڕۆژ هەڵاتی سووریا، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کاروانێکی هەڵگری داگری دەیان لوری گەیشتنە پارێزگەی حەسەکە .

سەرچاوەکانی مافی مرۆڤی سووریا ڕایانگەیاند ئەم فڕٶکانە هەڵگری کەرەسەو ئامێری سەربازی ولۆجیستیکی بۆ بەهێزکرانی پێگەکانی هاوپەیمانی لە باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریا بووە.

 یەک ڕۆژ لەمەوبەریش، کاروانێک هەڵگری نزیک بە ٤٠ لوری هەڵگری کەرەسەو ئامێری سەربازی ولۆجیستێک لە تێپەڕگەی سنووری ئەلوەلید لە سنووری هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ سووریا ڕاستەوخۆ گوێزرانەوە بۆ پێگەی ئەمریکا لە خرب ئەلجیر. 

سەرپەیڤ