ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پێشێلکاری بەربڵاویی مافی دروزییەکان لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i441064-ڕاپۆرتی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_سەبارەت_بە_پێشێلکاری_بەربڵاویی_مافی_دروزییەکان_لە_سوریا
چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدەن سەبارەت بە شەپۆلی نوێی پەلامار بۆ سەر دروزییەکان لە سویدای سوریا و دەڵێن پەلاماری هێزەکانی جەولانی بۆ سەر ناوچەکە تا ئێستا زیاتر لە هەزار کوژراوی لێکەوتووەتەوە
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 23, 2025 05:46 Asia/Tehran

چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدەن سەبارەت بە شەپۆلی نوێی پەلامار بۆ سەر دروزییەکان لە سویدای سوریا و دەڵێن پەلاماری هێزەکانی جەولانی بۆ سەر ناوچەکە تا ئێستا زیاتر لە هەزار کوژراوی لێکەوتووەتەوە

کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند پەلاماری هێزەکانی جۆلانی بۆ سەر دروزیەکان لە سویدا لە سوریا کە لە ١٣ی ژوئییەوە دەستیپێکردووە، بە شێوەیەکی بەربڵاو  بەردەوامە و ئەو جەنایەتانە بریتین لە کوشتن و بێسەروشوێنکردنی هاووڵاتیانی دروزی، ڕفاندن، تاڵانکردن، لەناوبردنی موڵک و ماڵی خەڵک و توندوتیژی سێکسی لە دژی ژنان و کچانی دروز لەخۆدەگرێت. لەم ماوەیەدا لانیکەم هەزار دەروز لە پەلاماری هێزەکانی جۆلانی بۆ سەر سویدا گیانیان لەدەستداوە، کە 539 کەسیان مەدەنی بوون، لەنێویاندا 39 ژن و 21 منداڵ دەبیندرێت . هەروەها 196 کەس لە سێدارە دراون کە 30 ژن و 8 منداڵن و زیاتر لە 33 گوندی دەروز نشینیش سووتێنراون. هەروەها  کارناسانی  نەتەوە یەکگرتووەکان باسیان لە ڕفاندنی لانیکەم 105 ژن و کچی دەروز کردووە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە جۆلانییەوە کە تا ئێستا چارەنووسی 80 کەسیان نادیارە. هەروەها لە چەندین  ڕاپۆرتیشدا دەستدرێژی سێکسی و دواتر لەسێدارەدانی ژنانی دەروز لەلایەن هێزەکانی جۆلانیەوە بڵاوکراوەتەوە.

بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئێستادا نزیکەی ١٩٢ هەزار ئاوارە لە پارێزگاکانی سویدا، دەرعا و حومس لە بارودۆخێکی زۆر نالەباردا دەژین و دەستیان بە ئاو و خۆراک و کارەبا و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی پێویست ناگات. لە لایەکی دیکەوە لە کاتێکدا هەڕەشەکانی جۆلانی لە دژی کوردەکانی سوریا توندتر دەبێتەوە، گەیر پیدرسون، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، هیوای بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەسەدە  و حکومەتی کاتی سوریا دەربڕی و جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی مارس پێش کۆتایی ئەمساڵ کردەوە.