کانونی یه‌که‌م 05, 2025 19:15 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئەنەکەسە: دانوستانی کوردەکان لەگەڵ دیمەشق تائێستا بێ دەسکەوت بووە

سەرۆکی ئەنەکەسە وێڕای ئاماژە بە دانوستانەکانی ڕابردووی کوردەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی وتی کە شاند ولایەنەکانی کورد بەجاران بۆ وتووێژ هەوڵیان داوە، بەڵام ئەنجامێکی ئەوتۆیان لەلایەن دیمەشقەوە دەس نەکەوتووە.

محەممەد ئیسماعیل وتی: پەرلەمان و دەزگە حکوومییەکانی هەنووکە، هێشتا سەربەخۆ نین و تەنیا بە فەرمانی حکومەت چالاکی ئەنجام دەدەن. بە زۆرەملێ و بەتۆبزی یەکڕیزیی جەماوەر، دەستەبەر ناکرێ. محەممەد ئیسماعیل هەروەها ئاماژەی کردە پرسی هەڵبژاردنەکان و پەرلەمانی تازە و وتی کە شێوازی هەنووکەی هەڵبژاردنەکان ناتوانێ دادپەروەریی و نوێنەرایەتی ڕاستەقینە بەدی بێنێ، چونکە هەموو بڕیارە سەرەکییەکان لەدەست حکومەتی ناوەندیی دایەو خەڵک و پارت و پێکهاتەکان ، ڕۆڵی ڕاستەقینە لەبڕیارداندا نابینن. ناوبراو لەبارەی رۆڵی کۆمەڵگای جیهانی و وڵاتانی دراوسێ وتی: وڵاتانی بیانی دەبێ دەوری داکۆکیکارانە لە مافەکانی خەڵکی سووریا بگێڕن، نەک لەهەمبەر داواکارییە رەواکانی کەمینەو پێکهاتەکاندا ڕاوەستن.

سەرپەیڤ