تاوانی تایفی لە سووریا؛ عەلەوییەکان دەستیان دایە مانگرتن
پاش ڕوودانی تاوانی تایفی لە شاری لازقییەی سووریا، عەلەوییەکانی دانیشتووی ناوچە کەنارئاویی و ناوەندییەکانی ئەو وڵاتە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دەستیان دایە مانگرتن.
ناوچە عەلەویی نشینەکان لە کەنارئاوەکانی سووریا شایەتی شەپۆلێکی تووڕەیی بەرفراوانە پاش ڕوودانی تاوانکارییەک دژی هاووڵاتییەکی عەلەویی لە شاری لازقییە، بۆیە ناڕازییان دەستیان داوەتە مانگرتن. پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی هاووڵاتیانی سووری بەرامبەر درێژەی داگیرکەریی رژێمی زایۆنیستی لە باشووری ئەو وڵاتە، هێزەکانی ئەو رژێمە بە تەقەو دەسڕێژی ڕاستەوخۆ، سێ کەس لەوانیان بریندار کرد. هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنی لە گردووپەڕی قونەیتەرە، جاددەکانی "خان ئەرنەبە"و دیمەشقیان بەدانانی بنکەی پشکنین داخست. سەرباری شەپۆلی بەهێزی مانگرتن لە ناوچە ناوەندیی و کەنارئاوییەکانی سووریا، حکومەتی کاتیی ئەو وڵاتە، کاردانەوەیەکی ئەوتۆی نەبووەو نەک هەر حکومەت وەڵامی ئیجابی بە داواکاریی ناڕازییان نەداوەتەوە بەڵکوو گرووپی ناسراو بە ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤی سووریاش ڕایگەیاندووە کە کەسانی سیڤیلی لایەنگری حکومەتی کاتیی سووریا-لەکاتێکدا کە چەکی سووک و ئاڵاکانی هەیئەتی تەحریروشامیان بەدەستەوە بووە- بەرەو دەورووبەری شاری لازقییە بەڕێوەبوون. ئەو کارە، بووەتە هۆی تووڕەیی دانیشتووانی خۆجێی و ئەو کردەیان بە هەوڵێکی دنەدەرانە ناوبردووە.