پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچە سنورییەکانی سووریا: ئەگەر هەیە تورکیاو دیمەشق دژی هەسەدە یەکبگرن
لەکاتێکدا کە سووریا لە ساڵی ٢٠٢٥ بەرەوڕووی کێشە وئاستەنگی بنیات نانەوەی پاش شەڕی ناوخۆیە، دیداری ئەم دواییەی بەرپرسانی لەشکریی تورکیاو سووریا، شک و دڕدۆنگی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی شیمانەیی دژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، پەرەپێداوە.
هاوکات کە دوامۆڵەتی تێکەڵبوونی هەسەدە لەنێو سوپای سووریا نزیک دەبێتەوە، گرژیی وئاڵۆزیی لە ناوچە سنوریەکانی سووریاش لەبەر دەسوەردانەکانی تورکیا زیاتر تەشەنا دەکاو ئەو دەسوەردانانە تادێ جۆلانی و هەسەدە زیاتر بەرەوڕووی یەک دەکەنەوە. هەسەدە، هاوپەیمانییەکی داگری پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بە زۆرینەی هێزی کوردە کە لەساڵی ٢٠١٥وە بەرەوڕووی ترۆریستانی داعش بووەتەوەو کۆنترۆڵی بەشگەلێکی بەرفراوانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا-بریتی لەناوچە خاوەن نەوتەکانی رۆژهەڵاتی فوڕات-ی لەدەست دایە.
تورکیا، هەسەدە سەر بە پەکەکە دەزانێ و خوازیاری چەکداماڵین و هەڵوەشانەوەیەتی. هەینیی ڕابردوو، وەزیری بەرگریی جۆلانی لە دیمەشق لەگەڵ ژەنەراڵ "مەتین توکال"، فەرماندەری هێزی ویشکانیی تورکیاو شاندی یاوەری دیداری کرد. ئەو دیدارە لەکاتێکدا ئەنجامی گرت کە هاواهەنگیی سەربازی-سیاسیی نێوان دوو وڵاتی بەرزکردۆتەوە، بەتایبەت بە نزیکبوونەوەی دوامۆڵەتی تێکەڵبوونی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا، پەیوەندیی نێوان ئانکارا و دیمەشق قووڵبووەتەوە. لەبەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی سووریادا هاتووە؛ دوولایەن لەبارەی پرسە هاوبەشەکان، لەوان بەهێزکرانی هاوکاری بۆ دابینی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، وتووێژیان کرد کە ئەو بابەتە، پرسی چاودێریی بەسەر هەسەدەو جێبەجێکرانی ڕێککەوتنی ئادار لەبارەی تێکەڵبوونی هەسەدە لەگەڵ هێزەکانی جۆلانی لەخۆدەگرێ. بەبڕوای شارەزایان؛ چوونەسەری ئاستی پەیوەندیی نێوان دیمەشق و ئانکارا واپێشان ئەدا کە تورکیا، ئێستا هاوتەریبە لەگەڵ دیمەشق دژی کوردانی سووریاو ئەو هاوتەریبییە بەبیانووی دابینی ئاسایشی سنورەکانی بەرەوپێش دەبا. لەکاتێکدا کە تورکیا لەم دواییەدا سەرلەنوێ تفاق و کەرەستەی سەربازیی نوێی ڕەوانەی سووریا کردووە، "زەکی ئاکتورک" وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، هێرشی تازەی ڕەت کردەوەو وتی: نیازمان نیە هێرش بکەین. ناوبراو لەهەمان کاتدا، هەسەدەی بە کڕینی کات تۆمەتبار کردو وتی: چالاکییەکانیان، جێی مەترسییە بۆسەر سەقامی سووریا .