پەرەسەندنی جموجۆڵی سەربازیی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە باکوور و ڕوژهەڵاتی سووریا
ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شایەتی پەرەسەندنی جموجۆڵی سەربازی و ئەمنیی هێزە بیانییەکان بە سەرکردایەتی ئەمریکایە.
هێزە بیانییەکان بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە سوریا لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا چەندین کاروانی زرێپۆش و کەرەستەی جەنگیان گواستووەتەوە بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هاوکاتیش مەشقی سەربازی زۆریان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە لە شارەکانی حەسەکە و ڕەققە بەڕێوە بردووە . لە لایەکی دیکەوە نیگەرانییەکان سەبارەت بە چالاکیی شانە نووستووەکانی داعش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا توندتر بووەتەوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو سەربازی ئەمریکی لە بۆسەیەکی داعش لە سوریا کوژران . ئەم جموجۆڵ و مەشقە سەربازییانە، پێشاندەری توندترکرانی ڕێوشوێنی ئەمنی و سەربازیی هێزە بیانییەکان و هێزەکانی هەسەدە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە سای گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی ئەم دواییە و نیگەرانیی لە تاوسەندنی چالاکیی گروپە چەکدارەکان بەتایبەت داعشە.