کانونی یه‌که‌م 27, 2025 13:20 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەلەوییەکانی سوریا جەنایەتی دووبارە دژی ئەوهۆزەی ئیدانە کرد

ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عەلەوییەکان لە سووریا، جەنایەتە تیرۆریستییە دووبارەبووەکانی دژ بە ئەندامانی هۆزی عەلەوییەکانی کە دوایینیان پەلاماری تیرۆریستی بوو بۆ سەر نوێژخوێنانی حومسی شەرمەزار کرد.

ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عەلەوییەکان لە سووریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا دووبارەبوونەوەی تاوانە تیرۆریستییەکانی دژ بە ئەندامانی هۆزی عەلەوییەکانی شەرمەزار کرد و حکومەتی جۆلانیان بە تەواوی و ڕاستەوخۆ بەرپرسیاری ئەو کردەوانەزانی. ئەنجومەنەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی ڕوودەدات دەرئەنجامی  سیاسەتەکانی خستنە پەراوێزی  کەمینەکان لە سوریا و هاندانی توندوتیژیە. ئەو ئەنجومەنە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەنجومەنی ئاسایش، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بڕیاردەرانی سەرانسەری جیهان کرد، ڕێوشوێنی خێرا و چارەنووسساز بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتن و دانانی ناوچەی  کەناری سوریا لەژێر پاراستنی نێودەوڵەتیدا بگرنەبەر.

سەرپەیڤ