هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان گرتووە بە سەر باشووری قونەیتەرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i443645-هێزەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_دەستیان_گرتووە_بە_سەر_باشووری_قونەیتەرە
سەرچاوە خۆجێییەکانی سوریا هەواڵی هاتنی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ دەڤەری باشووری پارێزگای قونەیترەیان بڵاو کردەوە.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2025 11:08 Asia/Tehran
  • هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان گرتووە بە سەر باشووری قونەیتەرە

سەرچاوە خۆجێییەکانی سوریا هەواڵی هاتنی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ دەڤەری باشووری پارێزگای قونەیترەیان بڵاو کردەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، گەشتێکی سەربازیی سەر بە ڕژێمی زایۆنی چووەتە دەڤەری شارۆچکەی "مەعلەقە". لە هەمان کاتدا ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا "سانا" بڵاویکردەوە: دوو مووشەکی زەوی بەرەو زەوی لە بنکەی سەربازیی ئەمریکاوە  لە ناوچەی شەدادی هەڵکەوتوو لە دەڤەری باشووری حەسەکە بەرەوبیابانێکی سوریا تەقێندراون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مووشەکەکان لە بیابانێکی باشووری پارێزگای دێرەزوور داکەوتوون و ئەو ناوچانەیان کردۆتە ئامانج کە پێشتر شوێنی چالاکیی گرووپی تیرۆریستیی داعش بوون.