ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سوریا: چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بە توندوتیژی نابێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i443647-ئەنجومەنی_نیشتمانیی_کوردی_سوریا_چارەسەرکردنی_قەیرانی_سوریا_بە_توندوتیژی_نابێ
ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سوریا لە بەیاننامەکەیدا بە وشداریدان لەحاند خراپتربوونی بارودۆخی سوریا، ڕاشیگەیاند کە چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا لە ڕێگەی توندوتیژیەوە گونجاو نییە.
(last modified 2025-12-30T11:18:50+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2025 14:22 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سوریا: چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بە توندوتیژی نابێ

ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سوریا لە بەیاننامەکەیدا بە وشداریدان لەحاند خراپتربوونی بارودۆخی سوریا، ڕاشیگەیاند کە چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا لە ڕێگەی توندوتیژیەوە گونجاو نییە.

ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا بە دەربڕینی نیگەرانی بەرامبەر بە شێوازی مامەڵەکردنی دەسەڵاتداران لەگەڵ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان پێیشیداگرت  کە شاروومەندانی سووریا چاوەڕێی دامەزرانی حکوومەتێکی دیموکراتیک و دادپەروەرن. ئەم ئەنجومەنە هەروەها نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی شاری حەڵەب بە تایبەت پێشێلکرانی ڕێککەوتننامەکان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و بەردەوامی گەمارۆدرانی ئەو ناوچانە.ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا هەروەها ئاماژەی بە ڕووداوەکانی پارێزگای سوەیدیش کرد کە بڵێسەی داوە بە ئاگری گرژی و ئاڵۆزییەکانی سوریا. ئەم ئەنجومەنە نیگەرانیی دەربڕی لە بەردەوامیی چەقبەستوویی سیاسی و جەختی کرد کە هێشتا بەستێنی پێویست بۆ وتووێژی جددی لەگەڵ شاندی هاوبەشی کورد سەبارەت بەم بابەتە نەڕەخساوە.