کانونی دوھەم 01, 2026 17:06 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە سوریا بووە هۆی کوژرانی ئەفسەرێکی ئاسایش

ئاژانسی فەرمیی دەنگوباسی سوریا رایگەیاند، شەوی ڕابردوو خۆکوژێک لە ناوچەی باب فەرەجی شاری حەلەب کاروانێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کردووەتە ئامانج و خۆی پێیاندا تەقاندووەتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سوریا کوژراوە و چەند کەسێکیش بریندار بوون.

لە راگەیەندراوێکی پارێزگای حەلەبدا هاتووە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەوڵی دەستگیرکردنی کەسێکیان دا کە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو، کەسەکە خۆی پێیاندا تەقاندوە و هەنووکە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ رووداوەکە و گەمارۆیەکی ئەمنییان لە دەوروبەری شوێنەکە سەپاندووە.

لیوا مستەفا عەندانی، بەڕێوەبەری ئاسایشی حەلەبیش وتی: ئەو تیرۆریستە بەنیازی خۆتەقاندنەوە لە ناو یەکێک لە کەنیسەکاندا بووە لەکاتی قەرەباڵغی بە هۆی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی سەری ساڵ.

سەرپەیڤ