گوێزرانەوەی هێزی ئەمریکایی لە عەینولئەسەدەوە بۆ هەولێر و سوریا
کانونی دوھەم 04, 2026 14:41 Asia/Tehran
ژێدەرێکی ئاسایشیی عێراقی رایگەیاندووە کە نزیکەی ١٥٠ لۆریی هەڵگری سەرباز و کەرەستەی جەنگی لە بنکەی عەینولئەسەدەوە وەڕێکەوتن بەرەو بنکەکانی ئەتەنفی سوریا و حەریری هەولێر.
ئەمە دووەم جارە ئەمریکییەکان بنکەی عەینولئەسەد چۆڵ دەکەن. ڕۆیشتنی کاروانی ئەمریکایی لە بنکەی عەینولئەسەد، هاوکات بوو لەگەڵ گەشتی کۆپتەرە سەربازییەکانی ئەمریکا بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا بۆ دابینکردنی ئاسایشی هێزەکانی.
سەرپەیڤ