ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە نهێنی ژوری دانوستانهکان ئاشکرا دهکات
ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند، بەرپرسێکی حکومەت دەستوەردانی کردوە لە دوایین کۆبونەوەیان لە دیمەشق، بەوەش پڕۆسەی دیالۆگ وەستێنرا و بە تانک و درۆنی تورکی هێرش بۆ سەر شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەستیپێکرد.
سیپان حەمۆ له چاوپێکهوتنێکدا باسی له دانوستانهکانی نێوان ههسهده و سوپای سوریا کرد و رایگهیاند، هێزە نێونەتەوەییەکان نێوەندگیریان دەکرد، هەردولا ئەو خاڵانەیان قبوڵ کرد، چوینە کۆبونەوەی کۆتایی، کۆبونەوەیەکی ئەرێنی بوو، چونکە هەردولا خاڵە هەبوەکانیان قبوڵ کردبو، تەنانەت هێزە نێونەتەوەییەکان دەیانویست ئەو پێشهاتانە بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەندرێت. ئاماژهی بهوهشکردوه، لە کاتێکدا ئێمە باسی ئەم بابەتەمان دەکرد، بەرپرسێکی تری حکومەت هاتە ژورەوە، کاتێک بینی کۆبونەوەکە بە شێوەیەکی ئەرێنی دەڕوات، بەرپرسی هەواڵگریی و وەزیری بەرگری لەگەڵ خۆی برد و ڕۆیشتن. کاتێک گەڕانەوە، وتیان لە ئێستەدا هیچ لێدوانێک نادەین، بۆ حەوت یان هەشتی مانگ جێی بهێڵن، دەرکەوت گەمە و فێڵێک لەئارادایە، بەڵام دیارنەبوو شێخ مەقسودە یان شوێنێکی تر، بۆنی گەمەیەک دەهات، پاشان زمانی هەڕەشەکردن لە شێخ مەقسود پەرەی سەند.
سیپان حەمۆ وتیشی مەسەلەکە تەنها شێخ مەقسود و ئەشرەفیە نەبون، هەموان دەزانن هێرشی سەر شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە ڕاگەیاندنی دەرەوەی سوریاوە ڕاگەیاندرا نەوەک لە ڕاگەیاندنی ناوخۆوە.