کانونی دوھەم 16, 2026 18:10 Asia/Tehran
  • ئیلهام ئەحمەد: حکومەتی دیمەشق دەرگای گفتوگۆی داخستووە

هاوسەرۆکی دەزگای پێوەندیی دەرەوەیی بەڕێوەبەرایەتیی سەر بە هەسەدە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند؛ ئێمە لە رێگەی کەناڵە نێودەوڵەتییەکانەوە دەستپێشخەرییەکمان بۆ رێگری لە شەڕی زیاتر خستووەتەڕوو، بەڵام حکومەتی سووریا وەڵامی نەداوەتەوە.

ئیلهام ئەحمەد بە ئاماژە بەوەی کە دوای هێرشکرانە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، ئیتر هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ حکومەتدا نەبووە، ڕاشیگەیاند: دەسەڵاتدارانی دیمەشق "دەرگایان بەڕووی هەموو دەستپێشخەرییەکانی چارەسەردا داخستووە" و لێدوانی هەندێک لە بەرپرسانی تورکیاش ئاماژەن بۆ تێوەگلانیان لە هێرشەکاندا.
کاتێکدان کە هەسەدە رایگەیاندووە: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق درۆنی بۆمبڕێژکراویان بەکارهێناوە بۆ بۆردوومانکردنی گوندی حاجی حوسێن لە نزیک بەنداوی تیشرین، لەگەڵ گردی سیریا تێل و گوندی قشڵە.

 

سەرپەیڤ