بەشێکی مێرمنداڵانی زیندانی ئەقتان لەلایەن داعشەوە چەکدار کرابوون
کانونی دوھەم 25, 2026 14:31 Asia/Tehran
ئیدارەی زیندانەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریی دۆخی ئەو مێرمنداڵانەی ئاشکرا کرد کە لە بەشێکی تایبەتی زیندانی ئەقتان لە شاری رەققە دەستبەسەر بوون.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بەشێک لەو مێرمنداڵانە تێوەگلاون لە تاوانی جۆراوجۆر و لەسەر سکاڵای فەرمیی هاووڵاتییان دەستگیرکراون؛ بەشەکەی دیکەشیان قوربانیی دەستی داعش بوون و لەلایەن ئەو رێکخراوەوە چەکدار کراون."
سەبارەت بە هۆکاری مانەوەیان لەو زیندانەیش روونیکردووەتەوە: "بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە، نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر بڕیاردرا ئەو مێرمنداڵانە لە زیندانی چاکسازیی مێرمنداڵانەوە بگوازرێنەوە بۆ زیندانی ئەقتان."
سەرپەیڤ