بەشێکی مێرمنداڵانی زیندانی ئەقتان لەلایەن داعشەوە چەکدار کرابوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i444199-بەشێکی_مێرمنداڵانی_زیندانی_ئەقتان_لەلایەن_داعشەوە_چەکدار_کرابوون
ئیدارەی زیندانەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریی دۆخی ئەو مێرمنداڵانەی ئاشکرا کرد کە لە بەشێکی تایبەتی زیندانی ئەقتان لە شاری رەققە دەستبەسەر بوون.
(last modified 2026-01-25T11:49:39+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2026 14:31 Asia/Tehran
  • بەشێکی مێرمنداڵانی زیندانی ئەقتان لەلایەن داعشەوە چەکدار کرابوون

ئیدارەی زیندانەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریی دۆخی ئەو مێرمنداڵانەی ئاشکرا کرد کە لە بەشێکی تایبەتی زیندانی ئەقتان لە شاری رەققە دەستبەسەر بوون.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بەشێک لەو مێرمنداڵانە تێوەگلاون لە تاوانی جۆراوجۆر و لەسەر سکاڵای فەرمیی هاووڵاتییان دەستگیرکراون؛ بەشەکەی دیکەشیان قوربانیی دەستی داعش بوون و لەلایەن ئەو رێکخراوەوە چەکدار کراون."
سەبارەت بە هۆکاری مانەوەیان لەو زیندانەیش روونیکردووەتەوە: "بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە، نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر بڕیاردرا ئەو مێرمنداڵانە لە زیندانی چاکسازیی مێرمنداڵانەوە بگوازرێنەوە بۆ زیندانی ئەقتان."