هەسەدە: جۆلانی بە پشتیوانیی درۆنی تورکی گوندەکانی کۆبانی بۆردومان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i444242-هەسەدە_جۆلانی_بە_پشتیوانیی_درۆنی_تورکی_گوندەکانی_کۆبانی_بۆردومان_دەکات
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، درۆنەکانی مۆدیلی بایرەکتاری تورکیا پشتیوانییەکی چڕی سوپای جۆلاني دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر گوندەکانی کۆبانێ.
(last modified 2026-01-27T11:54:55+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2026 13:14 Asia/Tehran
  •  هەسەدە: جۆلانی بە پشتیوانیی درۆنی تورکی گوندەکانی کۆبانی بۆردومان دەکات

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، درۆنەکانی مۆدیلی بایرەکتاری تورکیا پشتیوانییەکی چڕی سوپای جۆلاني دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر گوندەکانی کۆبانێ.

هەسەدە وشداری داوە کە بەهۆی چڕیی هێرشە ئاسمانییەکان و شەڕ و پێکدادانەکانەوە، مەترسیی زۆر لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنی هەیە. سەبارەت بە دۆخی مەیدانیش، هەسەدە دەڵێ کە لە میحوەرەکانی گوندی کورک، توانیویانە بەرپەرچی هێرشی چەکدارەکانی سەر بە جۆلانی بدەنەوە و هەوڵەکانیان بۆ پێشڕەوی پووچەڵ بکەنەوە، بەڵام هێشتا شەڕێکی سەخت لە ناوچەکەدا هەیە".