وشداری ئاڵدار خەلیل سەبارەت بە ئامانجی ئەمریکا لە گواستنەوەی دیلەکانی داعش بۆ عێراق
ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی پەیەدە ڕایگەیاندووە کە ئامانجی ئەمریکا لە گواستنەوەی دیلەکانی داعش بۆ عێراق، دروستکردنی بشێوی لەو وڵاتە و قەیران نانەوەیە بۆ وڵاتانی ناوچەکەیش.
ئاڵدار خەلیل ئەندامی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی پەیەدە بە ئاماژە بە جموجۆڵەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە، گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش بۆ عێراقی بە کارێکی پلانبۆداڕێژراو زانی لە پێناو ئاڵۆز و ناسەقامگیر کردنی عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە.
ئاڵدار خەلیل باسی لەوەش کرد، ئەمریکا سەرەتا بە پاڵپێوەنانی هێزەکانی سەر بە جۆلانی بەرەو سنووری عێراق و دواتر پاڵپشتیکردنی گرووپە توندڕەوەکان لە ناوخۆی عێراق هەوڵ بۆ قەیران درووست کردن لە خاکی عێراق دەدات، گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش بەشێک بوو لە پلانەکەی ئەمریکا. بێتوو ئەندامانی داعش لە عێراقدا ئامادەبن، ئەوا لە کاتی گونجاودا چالاکیان دەکەن.