پارێزگاری ئیدلب: بەهۆی بارانبارینەوە زیاتر لە ١٠ کەمپی ئاوارەکان ژێرئاو کەوتوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i444498-پارێزگاری_ئیدلب_بەهۆی_بارانبارینەوە_زیاتر_لە_١٠_کەمپی_ئاوارەکان_ژێرئاو_کەوتوون
بەهۆی شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ لە سنووری پارێزگای ئیدلب لە سووریا، زیاتر لە ١٠ کەمپی ئاوارەکان ژێرئاو کەوتوون، نەخۆشخانەیەک چۆڵکراوە و قوتابخانە و مزگەوتەکان بۆ داڵدەدانی لێقەوماوان کراونەتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 08, 2026 14:20 Asia/Tehran
  • پارێزگاری ئیدلب: بەهۆی بارانبارینەوە زیاتر لە ١٠ کەمپی ئاوارەکان ژێرئاو کەوتوون

بەهۆی شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ لە سنووری پارێزگای ئیدلب لە سووریا، زیاتر لە ١٠ کەمپی ئاوارەکان ژێرئاو کەوتوون، نەخۆشخانەیەک چۆڵکراوە و قوتابخانە و مزگەوتەکان بۆ داڵدەدانی لێقەوماوان کراونەتەوە.

 محەممەد عەبدوڕەحمان، پارێزگاری ئیدلب رایگەیاند: "سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە رێوشوێنی بەپەلە بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان بگرنەبەر، ژمارەیەک قوتابخانە و مزگەوت وەک پەناگەی کاتی بۆ پێشوازیکردن لەو خێزانانە کراونەتەوە، تیمەکانی کاروباری کۆمەڵایەتیش دەستیان کردووە بە گەیاندنی هاوکاریی فریاگوزاری.

رائید ساڵح، وەزیری باری نائاسایی و کۆنترۆڵی کارەسات لە سووریا رایگەیاند، تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەردەوامن لە بەدەمەوەچوونی لێکەوتەکانی بارانەکەی پارێزگای ئیدلب و ئەو لافاوانەی لێی کەوتوونەتەوە.