مانگی سووری کۆبانی: تەنیا بۆ ٣ رۆژ دەرمانمان ماوە؛ شیری منداڵان هەر نەماوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i444715-مانگی_سووری_کۆبانی_تەنیا_بۆ_٣_رۆژ_دەرمانمان_ماوە_شیری_منداڵان_هەر_نەماوە
بەرپرسی تیمە گەڕۆکەکانی مانگی سووری لە کۆبانی بە هۆشدارییەکی تووند لەحاند رەوشی مرۆیی و تەندروستیی کۆبانێ رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ دەرمانێک نەگەیشتووەتە نێو شارەکە و کۆگاکانیان بەرەو خاڵیبوون دەچن.
(last modified 2026-02-17T12:47:48+00:00 )
شوبات 17, 2026 11:50 Asia/Tehran
  • مانگی سووری کۆبانی: تەنیا بۆ ٣ رۆژ دەرمانمان ماوە؛ شیری منداڵان هەر نەماوە

بەرپرسی تیمە گەڕۆکەکانی مانگی سووری لە کۆبانی بە هۆشدارییەکی تووند لەحاند رەوشی مرۆیی و تەندروستیی کۆبانێ رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ دەرمانێک نەگەیشتووەتە نێو شارەکە و کۆگاکانیان بەرەو خاڵیبوون دەچن.

شادیە ئەحمەد بە ئاماژە بەوەی کە لە دەرمانخانەکانی شارەکەدا شیری منداڵان بەتەواوی نەماوە، وتیشی: تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان سۆپایان دانەناوە و لە نێو سەرمایەکی سەختدا دەژین.

شایانی باسە بەهۆی خراپیی بارودۆخی ژیان، نەخۆشیی جۆراوجۆر لەنێو ئاوارەکاندا بڵاوبووەتەوە. بەرپرسی تیمە گەڕۆکەکانی مانگی سوور ئاماژەی بەوە کرد، تەنیا لە یەک قوتابخانەدا ٤٢ منداڵیان چارەسەر کردووە، کە ٣٠ کەسیان تووشی سکچوون بوون، ئەوەش بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیس.