دزەی ڕژێمی زایۆنی بە حەوت ئۆتۆمبیلی سەربازی بۆ ناوگوندێک لە ڕۆژئاوای دەرعا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i444744-دزەی_ڕژێمی_زایۆنی_بە_حەوت_ئۆتۆمبیلی_سەربازی_بۆ_ناوگوندێک_لە_ڕۆژئاوای_دەرعا
سەرچاوە هەواڵییەكان باسی جم وجۆڵی نوێی ڕژێمی زایۆنیان كرد لە باشووری سووریا و هەروەها چوونی گەشتێكی سەربازی ڕژێمی زایۆنی بۆ دەڤەری ڕۆژئاوای دەرعا.
(last modified 2026-02-18T12:11:17+00:00 )
شوبات 18, 2026 10:40 Asia/Tehran
  •  دزەی ڕژێمی زایۆنی بە حەوت ئۆتۆمبیلی سەربازی بۆ ناوگوندێک لە ڕۆژئاوای دەرعا

سەرچاوە هەواڵییەكان باسی جم وجۆڵی نوێی ڕژێمی زایۆنیان كرد لە باشووری سووریا و هەروەها چوونی گەشتێكی سەربازی ڕژێمی زایۆنی بۆ دەڤەری ڕۆژئاوای دەرعا.

 ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند گەشتێكی داگیركەرانی زایۆنی پێكهاتوو لە حەوت ئۆتۆمبیلی سەربازی چوونە ناو گوندی مەسرەتیە لە دەڤەری ڕۆژئاوای دەرعا . 

سەرچاوە هەواڵییەكان لە پارێزگای قونەیتەرەش ڕایانگەیاند كە چەکدارانی زایۆنی بە هێرشکردنە سەر گوندی عەین زیوان هەڵكەوتوو لە دەڤەری باشووری ئەو پارێزگایە بنكەیەكی پشكنینیان لەو ناوچە دامەزراند.چەکدارانی زایۆنی جگە لە دزەکردن بۆنێو ئەو گوندە و پەلامار كردنە سەر ماڵی هاووڵاتیانی سووری، ماڵەکانیشیان پشكنی .