لە باکوور -ڕۆژهەڵاتی سووریا هەوڵەکانی چارەسەرکردنی قەیرانی سوتەمەنی دەستیپێکرد
حوزهیران 26, 2026 17:02 Asia/Tehran
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ نورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە کۆبووەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان؛ لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی چۆنێتی چارەسەرکردنی قەیرانی سوتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخەکەی کراوە. هەروەها لەو کۆبونەوەیەدا تاوتوێی رەوشی کارەبا و وزە و ئاو و پێشەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان کراوە بەتایبەت دوای بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی. فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات پشتیوانی تەواوی بۆ پارێزگاری حەسەکە دەربڕی لەدانانی رێوشوێنێکی پێویست بۆ زیادکردنی سەقامگیری لەبوارەکانی سوتەمەنی و باشکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان.
سەرپەیڤ