بەردەوامیی دەستدرێژییەکانی رژێمی زایونی بۆ سەر سوریا
تشرینی دووهم 10, 2026 15:45 Asia/Tehran
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری زایۆنی بە پەلاماردانی گوندێکی باشووری سوریا بنکەیەکی ڕاگرتن و پشکنینیان تێدا دانا.
هێزەکانی رژێمی زایونی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر گوندی تەڕەنجە لە دەڤەری باکووری قۆنەیتەرە و لە نزیکیدا بنکەیەکی پشکنینیان دانا. هێزەکانی زایونی هەروەها چوونە ناوچەی جەباتا خەشەب لە دەڤەری باکووری قۆنەیتەرە و بە دانانی بنکەیەکی ڕاگرتن و پشکنین لە دەروازەی چوونە ناوەوەی ئەو ناوچەیە دەستیان کردە ڕاگرتن و پشکنینی ڕێبواران. رژێمی زایونی بە قۆستنەوەی ئەو هەلەی لەبەر بۆشایی ئەمنی لە سوریا بۆی ڕەخساوە، هاوکات لەگەڵ بۆردومانکردنی قورسی دامودەزگا بەرگرییەکان و هەروەها تیابردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتە، لە ناوچەی قۆنەیتەرە لە باشووریشدا پێشڕەوییەکی بەربڵاوی کردووە.