ئاوارەیی و بارودۆخی نالەبار بۆ کوردەکانی عەفرین هەر بەردەوامە
تشرینی دووهم 10, 2026 18:57 Asia/Tehran
گەڕانەوەی هەزاران بنەماڵەی کورد بۆ عەفرین لە سوریا پاش ساڵانێکی زۆر ئاوارەیی، ئێستاش هەر بە مانای کۆتاییهاتنی ئێش و ئازار و کێشە و ئارێشەکانیان نییە.
ئێستاکە نزیکەی ١١ هەزار بنەماڵەی کورد گەڕاونەتەوە بۆ عەفرین، بەڵام زۆربەیان لەبەر ئەوەی کە ماڵ و موڵکیان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە، ئێستاش هەر لە ئۆردوگاکان یان لە ماڵی کرێ دەژین. نەبوونی خزمەتگوزاریی سەرەتایی بۆ وێنە ئاو، کارەبا، ڕاژەکاریی دەرمانی و سیستەمی پەروەردە و فێرکاری، لە تەنیشت کێشە و گرفتی بێکاری و نەبوونی هیچ هەلێک بۆ کار و داهات، بارودۆخێکی نالەباری بۆ بنەماڵە گەڕاوەکان دروست کردووە.